ئاڤا هنگڤینى چ مفايى دگه‌هينته مرۆڤى؟
وشه:
یه‌كێك له به‌سوودترین پێكهاته‌كان بۆ پاراستنی جه‌سته‌ی مرۆڤ له نه‌خۆشی ئاوی هه‌نگوینه، چونكه ئه‌م ئاوه چه‌ندان پێكهاته و ماده‌ی به‌سوود له‌خۆ ده‌گرێت كه زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “organicfacts” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی هه‌نگوین ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێیه‌كان كه له‌لایه‌ن پسپۆڕان و پزیشكانه‌وه ئه‌نجام دراون، ده‌ركه‌وتووه كه ئاوی هه‌نگوین زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته، چونكه پێكهاته‌كه‌ی جه‌سته له زۆر نه‌خۆشی ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها لێره‌دا باس له گرینگ‌ترین سووده‌كانی ئاوی هه‌نگوین ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاوی هه‌نگوین ڤیتامین C و دژه ئۆكسانی به‌هێزی تێدایه، یارمه‌تی به‌هێزبوونی سیسته‌می به‌رگریی جه‌سته ده‌كات و سیسته‌مێكی به‌رگری پته‌و ده‌ڕه‌خسێ بۆ جه‌سته، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی خانه‌كانی نه‌خۆشی و پارستنی جه‌سته له هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك كه تووشی ده‌بێت.
دووه‌م – له نه‌خۆشیی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌تانپارێزێت: بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ده‌ست نه‌خۆشیی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه ده‌ناڵێنن، پێویسته رۆژانه یه‌ك كووپ ئاوی هه‌نگوین بخۆنه‌وه، چونكه ئه‌م پێكهاته‌یه خانه‌كانی سییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه له ماده زیانبه‌خشه‌كان و لینجه ماده‌كان كه ده‌بنه هۆی گرانی بۆڕی هه‌وا و لهئ ڕزگارتان ده‌كات له ته‌نگه‌نه‌فه‌سی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی