ڤیان ده‌خیل: 85% ئاوارێن ئێزدی ژبەر په‌كه‌كێ و حه‌شدێ ڤه‌نه‌گه‌رياينه شنگالێ
باسنيوز:
ڤیان ده‌خیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند به‌هۆی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزەكانی په‌كه‌كه‌وه، 85%ی ئاوارە كوردە ئێزیدیەكان نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان لە شنگال.
ڤیان ده‌خیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه تا ئێستە 3200 هاووڵاتیی كوردی ئێزیدی بێ سه‌روشوێنن و هه‌ندێكیشیان بۆ بازرگانی ره‌وانه‌ی سووریا و توركیا كراون و زۆرێك له منداڵان له كه‌مپه‌كاندا به بێ باوك و دایك ده‌ژین.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوردی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند كه حكومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه پێكهاته‌كان بپارێزێت و ناكۆكیی تائیفیش وای كرد كه داعش له عێراق سه‌رهه‌ڵبدات و كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانیش بكاته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتووه و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان په‌نایان بۆ وڵاتانی دیكه بردووه به تایبه‌تی كریستیان و ئێزدییه‌كان.
ڤیان ده‌خیل گوتی 85%ی هاووڵاتیانی كوردی ئێزیدی خەڵكی شنگال له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و به‌هۆی كۆنترۆلكردنی ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزەكانی حه‌شد و په‌كه‌كه‌وە ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی