توركیا دێ هێزێن خۆ ژباشیكێ ڤه‌گوهێزت
باسنيۆز:
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه، سه‌ربازگه‌ی باشیك بۆ شوێنێكی دیكه، بگوازێته‌وه .
ئاژانسی “سبۆتنیك”ـی ڕووسی له‌سه‌ر زاری نو‌عمان كۆرتلمۆش، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و گوته‌بێژی به‌ناوی حكووته‌وه، ڕا یگه‌یاند :” ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بڕیاریانداوه، سه‌ربازگه‌ی باشیك كه هێزه‌كانیان تیایدا جێگیر كراون، بگوازنه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه :” هێزه‌كانی توركیا له‌سه‌ر فه‌رمانی هیچ لایه‌نێك له سه‌ربازگه‌ی باشیك ناكشێنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه خۆیانن ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ن”.
به‌ڵام جێگره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ئه‌و شوێنه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه كه هێزه‌كانیانی بۆ ده‌گوازنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كه، نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی توركی له سه‌ربازگه‌ی باشیك جێگیر كراون بۆ مه‌شقكردن به هێزه عێراقییه‌كان و هاوكاریكردنیان له ڕزگاركردنی شاڕی موسڵ.
بوونی ئه‌و هێزه له ناوچه‌ی باشیك له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، كێشه و ناكۆكی له‌نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراقی و توركیدا درووست كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی