خەسرەو گۆران:دڤێت پشتى مووسل ل سەر سنوورێ ناڤبهرا عێراق و کوردستانێ دا رێک بکەڤین
هەولێر-KDP.info-
ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی باس لەوە دەکات کە دوای ئازادکردنەوەی مووسڵ ڕێککەوتن گرنگە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان و هەندێک لایەنیش بە ڕێککەوتنی هەولێر بەغدا دڵخۆش نین.
خەسرەو گۆران، ئەندامی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “دوای داعشیش ئەگەر کۆسپ لە بەردەم عێراقییەکان هەبێت هەماهەنگی و هەولێرو بەغدا هەر بەردەوام دەبێت چونکە داعش مەترسیە بۆ سەر هەموولایەک بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر ئاستەمە ئەو سەرکەوتانانەی بەدەست هاتووە زیاتر پێش بکەوێت.”
گوتی: “هیچ ڕێکەوتنی سیاسی لەنێوان هەولێر و بەغدا نییە ئەوەی کراوە زیاتر شکاندنی بەستەڵەک بوو، جەنابی سەرۆک بارزانی و، وەختی خۆیشی نیچیرڤان بارزانییش سەردانی بەغدایان کرد؛ ڕێگایان خۆش کرد بۆ ئەوەی زەمینە سازی بکرێت بۆ کاتێکی گونجاوتر بۆ ڕێککەوتن ئەم هەماهەنگیە سەربازییەی ئێستا، ئەوسایش هەبووە بەڵام ئەمجارە بە بەشداری لایەنی سێیەم واتە هاوپەیمانان بوو؛ سەرۆک زۆر هەولی دا ڕێککەوتن هەبێت بۆ ئایندەی ئەو ناوچانەی مادەی ١٤٠، پێش ئازادکرنەوەی مووسڵ بەڵام ئەوە نەکرا؛ ئەوەی کرا هەوڵ بدرێت کۆمیتەیەکی هاوبەش دروست بکرێت بۆ ئەوەی لە هەر شوینێک کێشە قەوما، چارەسەر بکرێ”.
گوتیشی: “زۆر لایەن هەن کە لە پرۆسەی دوای بەغدا و هەولێر نیگەرانن و پێیان ناخۆشە هەندێکیان لە چاوبەرایی نەدان و بەشێکیان لە ڕوئیای سیاسییە کە ئەو گروپانەن کە نزیکن لە مالیکی و مالیکی خۆی سەرپەرشتیان دەکات چاویان بە پارتی و کوردستان و بارزانی هەڵنایەت لەسەر هەمان سیاسەتن؛ بۆیە مالیکی دەیەوێت بێتەوە سەر دەسەڵات دووساڵە دەیەوێت حکوومەتی عەبادی بچوک بکاتەوە و، لەنگی بکات، بۆیە دڵنیام مالکیی دڵخۆش نییە بەو سەرکەوتنانەی پێشمەرگە و سوپای عێراق و سەرکەواتنی پێشمەر گە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا “.
خەسرەو گۆران ئەوەشی خستە ڕوو: “لەوەتەی دەستوور نووسراوە دەبووایە مادیە ١٤٠ جێبەجێ بکرێت کە نەکراوە ئێستا مەجال نییە باسی ئەو مادە بکرێت بۆیە دوای نەمانی داعش دەبێت ڕێککەوتن بکرێت لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دیاری کردنی سنووری نێوانیان و ئایندەی ئەو ناوچانە بۆ ئەوەی چیدی خەڵکی ئەو ناوچانە لە نەهامەتی نەژین “.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی