وەرگرتنا خووندكارا ل زانكۆ و پەیمانگههان دێ دەست پێكت
K24 – ھەولێر
لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ماوەی (زانكۆ لاین) لە ماوەی 48 كاتژمێری داھاتوو تا 12 شەوی پێنج شەممە كارا دەكرێت، بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیە کەمتەرخەمانەی تا ئێستا فۆڕمی پێشکەشکردنیان لە زانکۆلاین پڕنەکردۆتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: ” لەهەفتەی داهاتوودا ئەو خوێندکار قوتابیانەی بەم شێوەیە وەرگیراون دەست بەپرۆسەی خوێندن دەکەن”.
دەقی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا:
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەنێت هەموو ساڵێک بەهۆی درێژکردنەوەی ماوەی (زانکۆلاین) پرۆسەی وەرگرتن و دەستپێکردنی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دواکەوتووە، ئەمساڵیش بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە وەزارەتەکەمان لە دوو ڕێگەوە هەوڵی داوە پرۆسەی خوێندنی قۆناغی یەکەم لەکاتی دیارکراوی خۆیدا دەستپێبکات:
یەکەم: جێبەجێکردنی بەرنامەی وەرگرتنی راستەوخۆی زانکۆیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، کە بۆ یەکەم جارە ئەم پرۆسەیە جێبەجێ بکرێت، بەمەش ئەنجامەکانی وەرگرتنی راستەوخۆی زانکۆیی راگەیەنراوەو لەهەفتەی داهاتوودا ئەو خوێندکار قوتابیانەی بەم شێوەیە وەرگیراوون دەست بەپرۆسەی خوێندن دەکەن. بەمەش پرۆسەی خوێندن دواناکەوێت.
دووەم: درێژ نەکردنەوەی کاتی زانکۆلاین بۆ ئەوەی ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتەکەمان بتوانن بەزووترین کات ئەنجامەکانی وەرگرتن رابگەیەنن و خوێندکاران و قوتابیانیش بتوانن لەکاتی دیاریکراودا دەست بە قۆناغی یەکەمی خوێندن بکەن.
بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی ژمارەیەکی کەم لە دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی، کە رێژەکەیان نزیکەی 5% دەبێت و داواکارییان پێشکەش نەکردووە بۆ وەرگرتنیان لەڕێگەی زانکۆلاین بۆ زانکۆ پەیمانگە حکومییەکان. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی کۆتایی ماوەی (زانکۆلاین) بۆ 48 سەعاتی دیکە واتە (زانکۆلاین) تاکو سەعات 12ی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی کارا دەکرێت بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیە کەمتەرخەمانەی تا ئێستا فۆڕمی پێشکەشکردنیان لە زانکۆلاین پڕنەکردۆتەوە.
هەروەک وەزارەتەکەمان لێرەوە رایدەگەیەنێت ئەمە دوا دەرفەتی درێژکردنەوەیە بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی و دوای ئەم بەروارە بەهیچ شێوەیەکی دیکە زانکۆلاین درێژ ناکرێتەوە. و پێویستە دەرچووان لەم ماوەیەدا فۆڕمی پێشکەش کردن پڕبکەنەوە، دوپاتیشی دەکەینەوە بۆ ساڵی داهاتووش بەهیچ شێوەیەک ماوەی زانکۆلاین درێژناکرێتەوە.
لێرەشەوە دەمانەوە بۆ هەموو لایەکی ئاشکرا بکەین هەر درێژکردنەوەیەک لە ماوەی زانکۆلاین بۆ وەزارەتەکەمان دەبێـتە هۆی دابینکردنی خەرجی زیاتر بۆ پرۆسەکە، بەمەش لەم دۆخەی ئێستادا بارگرانییەکی گەورەیە بۆ سەر وەزارەتەکەمان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی