نوونەرێ ئێزديان ل پەرلەمانێ كوردستانێ: پێتڤيه پەکەکە ب زووترین وهخت شنگالێ چۆل بکت
باسنيۆز:
نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات، بە شێوەیەکی خێرا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) شنگال چۆڵ بکات و واز لە سنووری شارەکە بهێنێت.
شێخ شامۆ، نوێنەری پێکهاتەی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “داوا لە پەکەکە دەکەین، بەشێوەیەکی خێرا شنگال چۆڵ بکەن، چونکە تەواو بوونەتە جێگای نانەوەی دووبەرەکی لە شارەکە”.
بە گوتەی شێخ شامۆ: “خەڵک بێزار بووە لە پەکەکە، منداڵ دەڕفێنن، دەیان بەن بۆ سووریا و شەڕیان پێ دەکەن و ئازاری خەڵک دەدەن، هەر ڕۆژە و حزبیک رادەگەیەنن، تەواو خەڵک نیگەرانە لەو دۆخە، بۆیە داوادەکەین بەزووترین کات شنگال چۆڵ بکەن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی