سهرۆكێ رووسیا دێ سەرهدانا وهلاتێ توركیا كت
ZNA- هەولێر
رفات هیسارجکلی ئۆغڵو سەرۆکی بۆرسە و ژوورەکانی تورکیا رایگەیاند: چاوەڕوان دەكرێت لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو سەرۆكی روسیا سەردانی ولاتی توركیا بكات.
لە دوای کۆبوونەویەكی دووقۆڵی لهگهل ئێلکسی لیخاچیڤ یاریدەدەری وەزیری گەشەپێدانی ئابووری رووسیا، هیسارجکلی ئۆغڵو لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەدا کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا سەردانێکی فەرمی بۆ تورکیا ئەنجام بدات و هاوشانی پرۆژەی تەوژمی تورکی پرسی هەڵگرتنی قەدەخەکانی سەر بزنسمانانی تورکیا تاوتوێ بکرێن.
هەروەها ئاشکرای کرد ئەوان خوازیارن پەیوەندییە بازرگانی و ئابووریەکانیان لەگەڵ رووسیا هەرچی زووترە گەشە پێ بدەن و بیگەڕێننەوە بۆ دۆخی پێشووی خۆی، بەتایبەت کە ئێستە خوازیارن ڤیزەی بازرگانی بۆ بزنسمانانی تورکیا ئاسان بکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی