رێکخراوا کۆچا نێڤ دەولەتی ٢٤خانيێن پلاستیک بۆ ئاواران ل ھەرێمێ دابین دکت
ZNA- هەولێر
“عەبدولستار مەجید” وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە خاتوو “باربارا ریجیکس” بەڕێوەبەری لقی ھەولێری رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی(I.O.M) و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا باس لە پڕۆژەیەکی رێکخراوەکە کرا تایبەت بە دابینکردنی ژمارەیەک خانووی پلاستیکی بۆ ئاوارەکانی سوریا و ناو عێراق کە لەئێستادا لە ھەرێمی کوردستان نیبشتەجێن، ژمارەیان ٢٤ خانووی پلاستیکییە کە ٨خانوو بۆ ھەر پارێزگایەک(ھەولێر و سلێمانی و دھۆک) تەرخان دەکرێت، ئامانجیش لەم پڕۆژەیە دابینکردنی سەوزەو میوە و بە بازاڕکردنە.
ئەمەو لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتن کرا کە بەم زووانە لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و رێکخراوی(I.O.M) واژۆ دەکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی