حوزه‌یران 24, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سه‌قاناسى: پلەيێن گەرمێ دێ داكه‌ڤن  

سه‌قاناسى: پلەيێن گەرمێ دێ داكه‌ڤن  
رووداو دیجیتاڵ

بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی پلەی گەرما دادەبەزێت. کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە 45 پلە دەبێت و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت، کە 27 پلەی سیلیزییە. گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە دەڵێت، دابەزینی پلەی گەرما تاوەکو رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

رۆژی یەکشەممە 16ی تەممووزی 2023 دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، “بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی پلەی گەرما 2 بۆ 3 پلە دادەبەزێت و کاریگەریی نزمبوونەوەکە تاوەکو رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و پێنجشەممە جارێکی دیکە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.”

هەر ئەمڕۆ دووشەممە شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە دابەزیوە و سبەی و رۆژانی داهاتوو دابەزینی پلەی گەرما بۆ زیاتر لە دوو پلەی دیکە بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi