ژڤانێ به‌لاڤكرنا مووچەی هاته راگه‌هاندن
باسنيوز:
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وادەی دەست پێكردنی پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول رادەگەیەنێت.
د. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبەت بە (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: “ڕۆژی شەممە 25ی ٩ی ٢٠٢١، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێ”.
لە چەند مانگی پێشووتر دا سەرەتا مووچەی وەزارەتی تەندروستی و دواتریش مووچەی وەزارتەکانی تر دەدرا.
سەبارەت بە ناردنی 200 ملیار دینارەکە لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان، د.جووتیار عادل، گوتی: “ئێمە چاوەڕوانی ناردنی 200 ملیار دینارەکە دەكەین و هیوادارین ڕەوانە بکرێ”.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جەختی کردەوە: “كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه به‌ڵێنی داوه بەو داهاته‌ی دێتە دەستی، پێشینە بۆ مووچه‌ی فەرمانبەران بێت، ئه‌وه‌ی له توانادا بێت، حكوومه‌ت درێغی نه‌كردووه، به تایبه‌تیش له دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چ له ڕێگه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ مووچه ته‌رخان ده‌كرێت، یان ئه‌و داهاته‌ی له ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و داهاتی ناوخۆوه كۆ ده‌كرێته‌وه، له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین بۆ دابینكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ مووچه ته‌رخان ده‌كرێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی