وه‌زیرێ خووندنا بلند داخوازا گهۆڕینا سیسته‌مێ وه‌رگرتنا قوتابيان ل زانكۆيان دكت
باسنيوز:
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له كاتی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی په‌روه‌رده‌یی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان له دهۆك، به پێویستی ده‌زانێ میكانیزمی وه‌رگرتنی قوتابی له زانكۆ، بگۆڕدرێ، له كاتێكدا ئێسته ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای نمره‌ی پۆلی 12ـیه.
د. ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانسی، له كۆنفرانسی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان له دهۆك، ڕایگه‌یاند: ئێمه لە کابینەی نۆیەم بە هەموومانەوە ئامنجمانە ناوەندەکانی خوێندن و ئەکادیمیا بکەینە بە بەرهەمهێنانی مەعریفە و کارامەیی خوێندکاران”.
وەزیری خوێندنی باڵا، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه گرفتی گەورە، سیستمی وەرگرتنی قوتابیانە لە زانکۆ، کە “تەنیا پێوەر، تێکڕا نمرەی قوتابییە لە پۆلی 12، ئەم سیستمە توانا راستەقینەکان و باکگراوند و داهێنانی قوتابیان و خوێندن لەبەرچاو ناگرێت، پێویستە ئەم سیستمە بگۆڕدرێت، تا ئەمە نەگۆڕین ناتوانین دڵخۆشبین، بەوەی هیچ ریفۆرمێک لە هەرێمی کوردستان دەتوانێت جێگە بگرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: گرفتێکی دیکەمان ئەوەیە، قوتابی کە دێتە ناو زانکۆ، بەهەمان پێوەری پەروەردە دێت، بۆیە ناتوانێ ئەو کارامەییە دروست بکات، پێویستە تاقیکردنەوەیەکی نیشتمانیمان هەبێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە تا بزانین بۆ ئەمساڵی خوێندن چ جۆرە کوالێتی و کادیرمان لە ناوەندەکانی خوێندن دەوێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی