حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حكوومەتا هەرێمێ نوونەرایەتيا خۆ ل بەغدا به‌رفره‌هـ دكت 

حكوومەتا هەرێمێ نوونەرایەتيا خۆ ل بەغدا به‌رفره‌هـ دكت 
بەغدا-KDP.info-

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێ، بۆ چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و دروستكردنی پردێك لە نێوان عێراق و نوێنەرانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران، حكوومەتی هەرێمی كوردستان نوێنەرایەتیی خۆی لە بەغدا فراوان دەكات.

د. بەشیر حەداد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت‌: “كۆبوونەوەمان لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگی و پەیوەندییە دێت، كە لە نێوان نوێنەرانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەیە، كە پێویستە زۆر بەهێز بێت، لەبەر ئەوەی یەك ئامانجمان هەیە، ئەویش خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی لە كوردستان و عێراقە، بۆیە لە كۆبوونەوەكەماندا باسمان لە زۆر پێشهات و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرد و، ئاگادار بووین لە سیاسەتی حكوومەتی هەرێم بەرامبەر بەغدا و دواپێشهات و گفتوگۆی شاندەكان كە بە كوێ گەیشتوون، بە شێوەیەكی گشتیش سێ تەوەری گرنگ باس كران، ئەوانیش بریتی بوون لە بودجە و شایستە داراییەكان و مەلەفی نەوت و ماددەی 140.”

حەداد دەشڵێت: “ئومێدمان هەیە هەرێم و بەغدا بگەنە رێككەوتنێكی تەواو و ئەنجامێكی باش، چونكە تاكو ئێستا گفتوگۆكان بەردەوامن و پاش ئەوەی شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی هەرێم دواتر شاندێكی تر بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی حكوومەت هاتنە بەغدا و هەرسێ سەرۆكایەتییەكەیان بینی، هەروەها شاندێكی باڵاش لە بەغداوە هاتن بۆ هەرێمی كوردستان و ئێستاش بەردەوام هاتوچۆ و گفتوگۆ لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە و هەردوولاش نیەتێكی باشیان هەیە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێك و چارەكردنی كێشەكان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و گەرەنتیكردنی مافەكانی هەرێمی كوردستان”.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێت: “بڕیار درا كۆبوونەوەی لەو جۆرە بەردەوام بن، هەر‌وەها ئەو شاندانەی دێنە بەغدا و ئەوانەی لە بەغداش دێنە هەرێم، ئێمە ئاگاداری ئەنجامەكان بین بۆ ئەوەی ئێمەش لەسەر ئەنجامی دانوستانەكان بتوانین نەخشەڕێگایەك بۆ خۆمان لەناو ئەنجومەنی نوێنەران دابنێین‌، بڕیاریش درا نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا فراوان بكرێت و چەند بەڕێوەبەرایەتییەك یش تێیدا دابمەزرێن، یەكێك لەو بەڕێوەبەرایەتیانەش پەیوەندی هەبێت لەگەڵ پەرلەمان، یەكێكی تر لەگەڵ حكوومەت تا ببێتە پردێك لە نێوان ئێمە و حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا”.

سەبارەت بە بودجەی 2020ی عێراقیش، حەداد گوتی: “بودجە هێشتا لای حكوومەتە و كاری لەسەر دەكەن، بۆیە داوامان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد پەلە بكرێت لە دانوستانەكان، بەڵكوو پشكی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گونجاو تێیدا دیاری بكرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi