حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزیرێ پلاندانانا عێراقێ رۆلێ سەرۆك بارزانی ل ژیانا سیاسی و پێكڤه‌ژیانێ دا بلند نرخاند 

وەزیرێ پلاندانانا عێراقێ رۆلێ سەرۆك بارزانی ل ژیانا سیاسی و پێكڤه‌ژیانێ دا بلند نرخاند 

K24 – ھەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە دكتۆر نووری ئەلدلێمی وەزیری پلاندانانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا وەزیری پلاندانانی عێراق پێزانینی هەبوو بۆ رۆڵی سەرۆك بارزانی لە قۆناغە جۆراوجۆرەكانی ژیانی سیاسیی عێراق و هەوڵەكانی بۆ قووڵكردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان و بەرگریكردن لە پێكهاتەكان بەرز نرخاند. سوپاسی سەرۆك بارزانی و خەڵكی هەرێمی كوردستانیشی كرد كە لە رۆژانی سەختی شەڕی داعشدا میوانداریی سەدان هەزار ئاوارەی عێراقییان كردووە.

وەزیری پلاندانانی دەستخۆشی لە سەرۆك بارزانی كرد كە رێنوێنی و ئامۆژگاریی پەرلەمانتارانی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە بۆ ئەوەی بەرگریكاری ماف و داواكاریی هاووڵاتیانی پارێزگاكانی تری عێراقیش بن.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و پلانەكانی حكوومەتی عێراقی لەمەڕ پڕۆسەی گەشەپێدان لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق و هەروەها ئاوەدانكردنەوە و باشتركردنی ژیانی خەڵك تاوتوێ كرا.‎

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi