سهقاناسى زانیاريان لدۆر پيڤهلهرزا ئيرۆ بهلاڤ دكت
باسنيوز:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، زانیاری لەبارەی بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 8/7/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی باشووری ئێران بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە داوە، لە چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستانیش ھەستی پێ کراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە: “کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەکاتی ھەولێر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلەی ڕێختەر و بە قووڵایی 17 کیلۆمەتر، ھەروەھا لە دووریی 590 کیلۆمەتر لە داتە سەنتەری سلێمانی و لە باشووری ئێران ڕووی دا”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی