سیڤیێن کاندیدێن سەرجەم وەزارەتان دێ رادەستی پەرلەمانى ئێنه كرن
باسنیوز:
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ناو و سیڤیی کاندیدانی سەرجەم وەزارەتەکانی کابینەی داهاتووی حکوومەت ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
عەبدولسەلام دۆلەمەری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لە چەند کاتژمێری داھاتوودا، مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت، سیڤیی کاندیدەکان بۆ پەرلەمان دەنێرێت، تاوەکوو ٤٨ کاتژمێر پێش کۆبوونەوەکەی پەرلەمان، سیڤییەکان بگاتە دەست پەرلەمانتاران.
جەختیشی کردەوە کە رۆژی چوارشەممەی ئەم ھەفتەیە، پەرلەمان متمانە بە کابینەی نۆیەم دەدات و رۆژی پێنج شەممەش پەرلەمان کۆ دەبێتەوە بۆ گۆڕانکاریکردن لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی تازەی پەرلەمان دەست بە کار دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی