وەزارەتا تەندروستی ب كوژمێ 10 ملیۆن دۆلاران دەرمانێ شێرپەنجێ دکرت
رووداو- هەولێر
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت لە هەفتەی داهاتوو لەڕێگەی سندووقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەرمان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دەکڕن.
د. رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەوان بەو پارەیەی لە سندووقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لەبەردەستییانە هەفتەی داهاتوو بەبڕی زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار دەرمانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەکڕن.
د. رێکەوت روونیدەکاتەوە هەفتەی داهاتوو دەرمانەکان بەسەر هەموو نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکەن و بە کڕینی ئەم بڕە دەرمانە گرفتی کەمی دەرمانی شێرپەنجە بەرەوباشبوون دەچێت.
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەو کڕینەی دەرمان بەپرۆسەیەکی تەندەر و یاسایی دەبێت و ماوەی ٣ مانگی خایاندووە. روونیدەکاتەوە دوای جێبەجێکردنی سەرجەم پرۆسەکان ئێستا کڕینەکە لە قۆناخی کۆتاییدایە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی