280 کەس لسەر میلاکێ وەزارهتهكا حکوومەتا هەرێما کوردستانێ دێ ئێنه دامهزراندن
باسنيوز:
ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەر لەسەر میلاکی وەزارتێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێندرێن و فەرمانیان بۆ دەرچوو.
رۆژی یەکشەممە 2/9/2018، رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) دەقی فەرمانی دامەزراندنی 280 کەسی بڵاو کردووەتەوە.
ئەو 280 کەسە بە ناونیشانی جیاجیا (پزیشک، ئیداری، تەکنیکی و خزمەتگوزاری) بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە دامەزرێندراون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 2/9/2018 (ئەمڕۆ) فەرمانی دامەزراندنی ئەو کەسانەی دەرکردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی