حكومه‌تا هه‌رێمێ دوو رۆژێن بێنڤه‌دانێ راگه‌هاندن
SNN:
دوو ڕۆژ له‌م مانگه‌دا ده‌بێته پشوی فه‌رمیی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ڕێگه‌ی SNN ڕۆژه‌كان ئاشكراده‌كات.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بهSNNی ڕاگه‌یاند، “به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكراوه، پشوه‌كانی ساڵ دیاریكراوه، سه‌ری ساڵی كۆچییش ده‌بێته پشوی فه‌رمی له‌هه‌رێمی كوردستان”.
وتیشی:”ئه‌مساڵیش یه‌كی موحه‌ڕه‌م كه ده‌كه‌وێته ڕۆژی 11ی 9ی 2018 له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومیه‌كانی هه‌رێم ده‌بێته پشوی فه‌رمی”.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “به‌هه‌مانشێوه ڕۆژی 10ی موحه‌ره‌میش كه به‌ڕۆژی عاشورا ناسراوه‌و ده‌كه‌وێته ڕۆژی 20ی9ی 2018، به‌هه‌مانشێوه له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومیه‌كانی هه‌رێم ده‌بێته پشوی فه‌رمی”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی