ئەمریكا كار بۆ هێلانا عەبادی دكت
باسنيوز:
ئەمڕۆ دووشەممە سەركردەیەكی لیستی هاوپەیمانی (ئەلفەتح)ی میلیشیا شیعیەكان ئاشكرای كرد دەوڵەتی ئەمریكا كار بۆ هێشتنەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی ماوەبەسەرچووی عێراق دەكات لەسەر پۆستەكەی.
جاسم بەیاتی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند كۆشكی سپی لە ڕێگەی برێت مەكگۆرك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی شەڕی داعشەوە كار بۆ هێشتنەوە عەبادی دەكات لەسەر پۆستەكەی.
بەیاتی رایگەیاندووە كە ئەمریكا گوشاری بۆ هێزە شیعی و سونی و كوردەكان هێناوە تا پشتیوانی لە عەبادی بكەن بۆ ئەوەی لە پۆستەكەی بمێنێتەوە و حكوومەتی نوێی عێراق پێك بهێنێت.
سەركردەكەی فەتح ئاشكرای كردووە كە هەڵوێستی ئەم دواییەی حەیدەر عەبادی لە راگەیاندنی پشتیوانی بۆ سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران، وای كرد ئەمریكا هەموو هەوڵێك بدات تا عەبادی لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە.
بەیاتی ئەوەشی گوتووە كە ئەگەر عەبادی بتوانێ لە بەغدا 100 كورسی بۆ پشتیوانی خۆی مسۆگەر بكات لەنێوان لایەنەكاندا، ئەوا پێویستی بەكورسیەكانی كورد و سونە دەبێت بۆ تەواوكردنی كوتلەكەی، بۆ ئەمەش دەبێ داواكانی كورد و سونە جێبەجێ بكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی