فوئاد مه‌عسووم ده‌مێ روونشتنا په‌رله‌مانى دیاركر
باسنيوز:
سه‌رۆككۆمارى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له كاته دیاریكراوه ده‌ستوورییه‌كاندا، واده‌ى یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، داواشى له‌حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى داهاتوو كرد، هه‌موو هه‌وڵێكى خۆیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چاكسازیی ته‌واو بكرێت و ژیانێكى ئاسووده بۆ هاووڵاتییان دابین بكه‌ن.
فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆمارى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند: “ده‌ستخۆشى له گه‌لى عێراق به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانى ده‌كه‌م، كه به ڕۆحییه‌تێكى ئاشتییانه و شارستییانه و به‌رپرسیارانه له كاتى خۆپیشاندانه‌كان مامه‌ڵه‌یان كردووه، كه داواى ئاو و كاره‌با و حزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵییان، ده‌كرد”.
داواشى له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی داهاتوو كرد، هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى چاكسازیی ڕاسته‌قینه بكرێت و ژیانێكى ئاسووده بۆ هاووڵاتییان دابین بكه‌ن.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، دادگاى فیدڕاڵی ناوى كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كانى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى عێراقی په‌سه‌ند كرد، دوابه‌دواى ئه‌وه‌ش، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق، داواى له مه‌عسووم كرد، واده‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان دیارى بكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی