حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

رەشنڤيسێ پارتی ‌و ئێكه‌تى بۆ گۆتۆبێژێ لگەل بەغدا 27 خالن 

رەشنڤيسێ پارتی ‌و ئێكه‌تى بۆ گۆتۆبێژێ لگەل بەغدا 27 خالن 
رووداو-هەولێر

گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق ‌و پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ لەگەڵ پارتی، رەشنووسێكی 27 خاڵییان ئامادە كردووە. دەشڵێت “چوار لایەنەكەی دیکە دەتوانن خاڵی دیكە بۆ رەشنووسەكە زیاد بكەن”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبیژی یەكێتی نیشتمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان ‌و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، لەگەڵ پارتی رەشنووسێكی27 خاڵییان ئامادە كردووە، كە بەسەر چوار بەشدا دابەشبووە، ئێمە ئەو رەشنووسەمان ئامادەكردووە و چوار لایەنەكەی كوردستانیش دەتوانن خاڵی دیكە بۆ رەشنووسەكە زیاد بكەن، دەشێ‌ ئێمە خاڵێكمان لەبیر چووبێت، ئەوان دەتوانن زیادی بكەن.

گوتەبێژەكەی یەكێتی، ئەوەشی خستەڕوو لەگەڵ پارتی تاوەكو ئێستا بڕیاری ئەوەیان نەداوە پێكەوە لەگەڵ چوار لایەنی (گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ، هاوپەیمانی) كۆببنەوە یاخود، بەجیا بیان بینن، سەعدی پیرە گوتی “ئەوە كەوتووەتە دوای پشووەكانی جەژن، چۆن لەگەڵ ئەو چوار لایەنە كۆببینەوە، گرنگ لەلای ئێمە ئەوەیە بۆ بەغدا كورد یەكهەڵوێست بێت ‌و ئەمەش لەپێناوی ئەوەی زۆرترین دەستكەوت بۆ خەڵكی كوردستان بەدەستبێنین”.

دوای راگەیاندنی ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەو سندووقانەی سكاڵایان لەسەر بوو، بەتایبەت دوای ئەوەی هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر ئەنجامی كورسییەكانی كەركووك ‌و هەرێمی كوردستاندا نەهات، بۆچوونی چوار لایەنی (گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ، هاوپەیمانی) لەسەر پێشوازی لە شاندی یەكێتی ‌و پارتی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووەو رایانگەیاند، ئامادەن پێشوازی لە شاندی هاوبەشەی یەكێتی‌ و پارتی بكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi