حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چەند فراکسیۆن ب نهێنی پڕۆژە یاسایەکێ بۆ پاشخستنا هەلبژارتنان ئامادە دکن

چەند فراکسیۆن ب نهێنی پڕۆژە یاسایەکێ بۆ پاشخستنا هەلبژارتنان ئامادە دکن

باسنيوز:

بە مەبەستی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، چەند فراکسیۆنێک کە حزبەکانیان نایەوێت لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨دا بچێتە نێو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بە نهێنی سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسەکن بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، پارتیش هۆشداری دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە چەند فراکسیۆنێک لە پەرلەمانی کوردستان، لەنێو خۆیاندا لەسەر ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕێک کەوتوون و ئێستا کار لەسەر ئامادەکردنی پڕۆژەیاساکە دەکەن. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە چەند حزبێک بەهۆی ترسیان لە لەدەستدانی دەنگەکانیان، نایانەوێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

لەمبارەیەوە ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”تا ئێستا ھیچ لایەنێک لەسەر ئەو بابەتە بە فەرمی و نافەرمی قسەی لەگەڵ ئێمە نەکردووە“.

ئەوەشی پشتڕاست کردەوە کە هەوڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەکی لەم چەشنە لەئارادایە و ڕای گەیاند: ”ھەوڵێکی لەم چەشنە ھەیە، ناشتوانم بە دیاری کراوی بڵێم چ لایەنێک، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەو ھەوڵە سەرکەوتوو نابێت“.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕوونی کردەوە، لە ڕابردوودا شێوازی حوکمڕانی و کێشە و گرفتەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ئەو دۆخەی کە پەرلەمان ھەیبوو، ھەروەھا ”حکوومەتێکی بێ پشتیوانی سیاسی کە ھەمانبوو“، ئەوەی دەخواست کە ھەڵبژاردنی پێش وەختە ئەنجام بدرێت، نەک ھەڵبژاردن دوابخرێت.

ئومێد خۆشناو نەیشاردەوە کە ھەر ھەوڵێک و داواکارییەک بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن، ترسی لایەنەکانە لە جەماوەر و دەرکەوتنی ڕاستیی پێگە جەماوەرییەکەیان، ”چونکە دەزانن متمانەی جەماوەریان لەدەست داوە، بۆیە داوای دواخستنی ھەڵبژاردن دەکەن، دواکاییەکەش جگە لە ترسان لە دیموکراسییەت و دەنگی جەماوەر و بڕیاری جەماوەر ھیچی دیکە نییە“.

ئەوەشی نەشاردەوە کە کاری پەرلەمان نییە داوای دواخستنی هەڵبژاردن بکات، بەڵکوو ”پەرلەمان تەنیا دەتوانێت تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە، بەپێی یاسای دابەشکاریی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، ئەوە دەسەڵاتی سەرۆکی حکوومەتە بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارکان کە پەرلەمان و کۆمیسیۆنە، ڕۆژی ھەڵبژاردن دیاری بکەن، سەرۆکی حکوومەتیش کارە یاساییەکانی خۆی ئەنجام داوە، بۆیە پەرلەمان ناتوانێت گۆڕانکاری لە وادەی هەڵبژاردندا بکات“.

پێشتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕێگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لاهوور جەنگی کە سەرکردە باڵاکانی یەکێتی بە یەکێک لە سەرانی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ناساندوویانە، داوای دواخستنی هەڵبژاردنی کردووە. هەروەها بزووتنەوەی گۆڕانیش لە ڕێگەی بەهار مەحموودی پەرلەمانتاری باسی لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە. پارتی دیموکراتی کوردستانیش چەندان جار پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە لە وادەی خۆیدا دەبێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi