حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هێمن هەورامی: زۆر ب توندی دژی هەولێن پاشخستنا هەلبژارتنان دێ سه‌كنين

هێمن هەورامی: زۆر ب توندی دژی هەولێن پاشخستنا هەلبژارتنان دێ سه‌كنين

باسنيوز:

سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە حزبەکەی زۆر بە توندی دژی هەوڵەکانی دواخستنی هەڵبژاردن دەوەستێتەوە و ”هەر لایەنێکیش دەیەوێ هەڵبژاردن دوابخرێت، با بە ئاشکرا ڕای بگەیەنێت“.

هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی کە هاوکات لەلایەن حزبەکەیەوە بۆ سەرۆکایەتیکردنی لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاسپێردراوە، لە میانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی ٧٢ ساڵەی دامەزراندنی پارتی لە سلێمانی، ڕای گەیاند: ”پەیامی پارتی، پەیامی بەردەوامی و بەهێزیی پارتی دیموکراتی کوردستانە، پەیامی پاراستنی قەوارەی یەکگرتووی هەرێمی کوردستانە، پەیامی جێبەجێکردنی ئیستحقاقی یاسایی و دەستووریی هەرێمی کوردستانە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە ٣٠ی ٩ی ٢٠١٨“.

هەورامی جەختی لەوە کردەوە کە ”پارتی زۆر بە توندی دژی هەوڵەکانی دواخستنی هەڵبژاردن دەوەستێتەوە و ئەوەی دەیەوێ دوایبخات، دیارە لە ئەنجامەکانی دەترسێت، بەڵام ئێمە دەبێ باوەڕمان بە جەماوەری خۆمان و پرۆسەی هەڵبژاردن هەبێ“. بۆیە داوای کرد کە هەر لایەنێک دەیەوێ هەڵبژاردن دوابخرێت، ”با بە ئاشکرا ڕای بگەیەنێت“.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە پێگەی سلێمانی لای پارتی، هێمن هەورامی دووپاتی کردەوە: ”شاری سلێمانی پێگەیەکی گرنگ و تایبەتی لە بەرنامەکانی ئێستا و داهاتووی هەرێمی کوردستان دەبێ. سلێمانی بەشێکی دانەبڕاوە لە هەرێمی کوردستان، پەیامی پارتی پەیامێکی کوردستانە و لە ٤ ساڵی داهاتوودا پارتی دەیەوێ لە ڕێگەی بەهێزکردنەوەی شەرعیەتی حکوومەت، دۆخی ئابووریی کوردستان“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi