ئێك شهمبوويێ رێيا هەولێر- كەركووكێ دێ ئێته ڤهكرن
وشه:
دوای ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا بڕیاری نۆژەنكردنەوەی پردە ڕووخێنراوەكەی نێوان هەولێر و كەركووك دەرچوو، بەمەبەستی كارئاسانیش بڕیارە بەرلە جەژن پردەكە بكرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 16ی ئاب، نەقیب ئیدریس عەلی بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەوەی شارۆكەی پردێ بە “وشە”ی ڕاگەیاند، بەرپرسانی ڕێگەوبانی كەركووك پێیان ڕاگەیاندووین ڕۆژی یەكشەم لە ئێوارە كارەكانمان تەواو دەبێت.
ئەو بەرپرسەی هاتوچۆ گوتی، كردنەوەی ڕێیەكە بەتەواوەتی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی هیچ كەموكوڕییەك، لەو دوو ڕۆژەی ماوە كار دەكرێت، بۆیە هەموو هەوڵێك دراوە و دەدرێت كە تەواو بێت ڕۆژی یەكشەم و بكرێتەوە بەڕووی شوفێران.
هاوكات موقەدەم فازڵ حاجی حوسێن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، كارەكان بەخێرایی بەڕێوە دەچن و بۆ ئەوەی بەهەموو شێوەیەك بتوانن بەر لە جەژنی قوربان پردەكە بكەنەوە.
ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی داوە، بەپێی زانیارییەكانی، لەوانەیە ئەگەر هیچ ئاستەنگێك دروست نەبێت، لە رۆژی یەكشەم كە دەكاتە 2018/8/19 پردەكە تەواو بێت و بكرێتەوە.
دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووی باڵێكی سەربازی یەكێتی و هێرشی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، بەشێك لەو پردە ڕووخا و هاتوچۆی نێوان هەولێر و كەركووك پەكی كەوت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی