هۆشداريا گەشتکرنا وهلاتيان بۆ ئيرانێ دئێته دان
باسنیوز:
باڵیۆزی عێراق لە ئێران داوای لە ھاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد، لە کاتی سەردانیکردنی ئێراندا، ”زۆر وریا بن“، چونکە دیاردەکانی دزینی پارە و کەلوپەلی ھاووڵاتییانی عێراقی سەری ھەڵداوە.
ڕۆژنامەی (ئەلحەیات)ی چاپی لەندەن لە زاری ڕاجح مووسەوی، باڵیۆزی عێراق لە تاران بڵاوی کردەوە، بەھۆی زۆربوونی دیاردەی دزی و کوشتنی بەئەنقەست، داوا لە ھاووڵاتییانی عێراق دەکەم لە گەشت و سەردانی ئێراندا وریا بن”.
باڵیۆزی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە: “بە لەبەرچاوگرتنی زۆربوونی دیاردەی دزی لە گەشتیار و موسافیرە عێراقییەکان لە ھەفتەکانی ڕابردوو، داوا دەکەم لە شەواندا زۆر وریا بن، چونکە لەو ماوەیەدا ھاووڵاتییەکی عێراقیش لە ئێران کوژراوە”.
بە گوتەی ڕاجح مووسەوی، ڕۆژانە نزیکەی ٢٠ ھەزار ھاووڵاتیی عێراقی بە ھۆکاری جۆراوجۆر، سەردانی ئێران دەکەن و پاش بڕیاری حکوومەتی ئێران بۆ ھەڵگرتنی ڤیزا بۆ شارە سنوورییەکانی “ئابادان و خوڕەمشار”، ڕێژەی گەشتیاری عێراقی بۆ ئێران ڕووی لە زیادبوون کردووە، ڕاشی گەیاندووە، ھەندێ لە ھاووڵاتییان لە کاتی سەفەر بۆ ئەھواز و مەشھەد، ”شەوان سواری ھەندێ ئۆتۆمبێلی نەناسراو بوون و تووشی کێشە و گرفت بوونەتەوە”.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ماوەیەک لەمەوبەر ھاووڵاتییەکی عێراقی لە ئابادان پاش دزینی پارە و کەلوپەلەکەی، لەلایەن چەند ھێرشبەرێکەوە کوژراوە، ھاوکات یەکشەممەی ڕابردوو چەند چەکدارێک لە ئابادان، سێ ھەڕەشەی کوشتنیان لە سێ ھاووڵاتیی عێراقی کردووە و پاسپۆرت و مۆبایلیان لێ دزیون.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆمەڵێک ھاووڵاتیی عێراقی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون.
عێراق و ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی فراوانی ئابووری و بازرگانییان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەیە و زۆرێک لە هاووڵاتییانی عێراقیش بە مەبەستی گەشت و کات بەسەربردن، یاخود بۆ چارەسەری تەندرووستی و مەبەستی دیکە، سەردانی ئێران دەکەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی