داكەفتنا لیرهو تمەنى، كاریگەری لسەر ھەرێمێ ھەیە
ھەولێر-KDP.info-
ئابووریناس و مامۆستای زانكۆ، ئیدریس ڕەمەزان دهڵێ، دابەزینی بەهای دراوی ئێران و توركیا، كاریگەریی ئەرێنیی تەواویان بەسەر ھەرێمی كوردستانەوە ھەیە، بە حوكمی ئەوەی سەدا ٩٠ی كاڵا و پێداویستییەكانی كوردستان لەم دوو وڵاتەوە دابین دەكرێن دهشڵێ، دابەزینی نرخی لیرە یاخود تمەنی ئێرانی، وا دەكات كاڵاكان بەرەو دابەزینێكی تەواو بچن.”
پەیوەست بە دابەزینی بەھای لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی، مامۆستای زانكۆی سەڵاحەددین، ئیدریس ڕەمەزان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێ: “دابەزینی نرخی لیرە یاخود تمەنی ئێرانی، لە دوو ڕوانگەوە سەیر دەكرێت، ڕوانگەی ناوخۆیی و دەرەكی، لە ناوخۆوە بە تایبەت لە وڵاتەكانی توركیا و ئێران دەستێوەردانی حكوومەت ھۆكارێكی زۆر گرینگە بۆ ئەوەی بەھای لیرە و تمەن بەرەو دابەزینێكی زۆر خەیاڵی بڕۆن”.
وەك ئەو مامۆستایەی زانكۆ گوتی، لە لایەنی دەرەكییەوە، گوشاری ئەمەریكا بەسەر ئەم دوو وڵاتەدا زۆر كاریگەرە، بە حوكمی ئەو پاشگەزبوونەوەیەی لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئەمەریكا لەگەڵ ئێران كرا، لە ھەمان كاتدا سەپاندنی چەندین سزای ئابووری و سیاسی بەسەر ئێران و لە دوای ئەوە سەپاندنی چەند سزایەك بە تایبەت بەسەر توركیادا، بە حوكمی ئەوەی كە توركیا لەگەڵ ئێران و ڕووسیا ڕێك كەوتبوون، ئەمەش وای كرد كە ئەمەریكا وەك ھاوبەشی خۆی سەیری توركیا نەكات بەڵكوو ھەوڵی دا سەپاندنی سزای ئابووریی جۆراوجۆر بەسەر توركیادا بسەپێنێ، تا وای لێھات ڕۆژ بە ڕۆژ نرخی لیرەی توركی بەرەو دابەزین بچێت.
ئیدریس ڕەمەزان، دەشڵێت: “ئەو گرژی و ئاڵۆزیانە و دابەزینی بەهای دراوی ئەم دوو وڵاتە، كاریگەریی ئەرێنیی تەواویان بەسەر ھەرێمی كوردستانەوە ھەیە، بە حوكمی ئەوەی سەدا ٩٠ی كاڵا و پێداویستییەكانی كوردستان لەم دوو وڵاتەوە دابین دەكرێن، بۆیە دابەزینی نرخی لیرە یاخود تمەنی ئێرانی، وا دەكات كاڵاكان بەرەو دابەزینێكی تەواو بچن.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی