حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هێشتا رۆژانە 100كەس ژ موسل ئاوارەی هەرێما كوردستانێ دبن‌ 

هێشتا رۆژانە 100كەس ژ موسل ئاوارەی هەرێما كوردستانێ دبن‌ 
رووداو-هەولێر

بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 11هەزار كەس لە موسڵەوە دووبارە ئاوارە بوونەتەوە و دەشڵێت “ئاوارەبوون بەردەوامە‌ و هێشتا رۆژانە 100كەس لە موسڵەوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان دەبنەوە”.

هۆشەنگ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو كەسانەی ئاوارە دەبنەوە باس لەوە دەكەن نەبوونی ئەمنیەت‌ و كار ‌و خزمەتگوزاری، هۆكاری دووبارە ئاوارەبوونەوەیانە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا 1100خێزانی موسڵ کە نزیكەی 11 هەزار كەس دەبن، دووبارە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوونەتەوە”.

بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان، لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو ئەو ئاوارانە دووبارە لە كەمپەكاندا نیشتەجێ‌ دەكرێنەوە ‌و “بەهۆی كەمبوونەوەی هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان لە كەمپەكانیش كێشەی كەمی خۆراك ‌و پێداویستیە تەندروستییەكانمان بۆ دروستبووە”.

ئێستا لە هەرێمی كوردستان 1ملیۆن و 480 هەزار ئاوارە‌و پەنابەر هەن، زۆرینەی ئەوانەش لە 39 كەمپدا جێگیركراون كە 30 كەمپیان بۆ ئاوارەكانی ناوخۆییە و ژمارەیان 1 ملیۆن و 100 هەزار كەسە، 9 كەمپیشیان بۆ پەنابەرانە كە ژمارەیان 280 هەزار كەس دەبێت، بەدەر لەوە بەشێكی كەم لە ئاوارە‌ و پەنابەران بەویستی خۆیان لە دەرەوەی كەمپەكان نیشتەجێ‌ بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi