شیعە لسەر دیارکرنا کەسهكى بۆ پۆستێ سەرۆك وەزیرێن عێراقێ ناکۆکن
رووداو – بەغدا
سەرباری بەردەوامیی گفتوگۆکان، تائێستا روون نییە کێ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق وەردەگرێت، حیزبی دەعوە کە سێ خولە حوکمی عێراق دەکات، بۆ خولی چوارەم لەسەر دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت، لەنێوان خۆیاندا ناکۆکن.
لە حیزبی دەعوە، بەشێکیان دژی ئەوەن عەبادی ببێتەوە سەرۆکوەزیران و بەشێکی دیکەشیان عەبادی بە باشترین کەس دەزانن بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە بۆ ئێستای عێراق.
نەدا شاکر جەودەت، لە هاوپەیمانیی نەسر کە عەبادی سەرۆکایەتی دەکات، دەڵێ “بەرنامەی نەسر بەرنامەیێکی نیشتمانییە، ئێستا پێم دەڵێی هەموو لایەنەکان بەرنامەی نیشتمانییان هەیە. بەڵی راستە، بەڵام بەرنامەی هاوپەیمانیی نەسر بەرنامەیێکی نیشتمانییە و دوورە لە تایفەگەری، فراکسیۆنێکی یەگرتوو، یەکڕیز و یەکدەنگین، یەک کاندیدیشمان هەیە”.
بۆ کابینەی چوارەمی حکومەتی عێراق، هەوڵێکی زۆر هەیە کە پۆستی سەرۆکوەزیران لە دەستی حیزبی دەعوە نەمێنێت، بۆ ئەمەش نەک تەنها سوننەکان، بەڵکو بەشێک لە شیعەکانیش هەوڵی بۆ دەدەن.
واسیق جاری، ئەندامی رەوتی حیکمە دەڵێ “رەوتی حیکمە سەرەڕای تازەسەرهەڵدانی و گەنجیێتی، یەکەمجار گرنگی بە گەنجان دەدات بۆ حوکمڕانی، دووەم میانڕەوی و توانای بەستنی پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، هیچ دووبەرەکیی لەگەڵ هیچ لایەنێکی سیاسی نییە. ئێمە ئەمڕۆ پێویستمان بەم جۆرە سیاسەتە هەیە، کە مێژووێکی دوورودرێژی هەیە”.
پارتی براوەی یەکەمی هەڵبژارنە لە هەرێمی کوردستان و پێی باشە حیزبە کوردستانییەکان بەیەک دەنگ روو لە بەغدا بکەن، بۆ بەشداریکردنی کورد لە حکومەتی داهاتووی عێراق.
لەدوای ساڵی 2003 و رووخانی حکومەتی پێشووتری عێراق، شیعەکان حوکمی عێراقیان گرتووتە دەست، بەڵام هیچکات هێندەی ئێستا ناکۆکی لەنێوانیاندا نەبووە، بەتایبەت لەسەر دیاریکردنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی