پارچێن ئهردى بسەر كەسوكارێن شەهیدان دێ ئێته دابەشكرن
وشه:
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بەپێی بڕیارێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، زەوی بەسەر كەسوكاری قوربانییانی شەڕی داعش دابەش دەكرێت لە داهاتوودا.
ئەمڕۆ سێشەم حەوتی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، بڕیارێكمان هەیە بۆ كەسوكاری شەهیدانی داعش و زەوییان بەسەردا دابەش دەكەین، ئەوە بووەتە بڕیار و جێبەجێ دەكرێت.
سەرۆكی حكوومەت گوتی، ئێمە لە قەرەبووكردنەوە و باشتركردنی ژیانی هاووڵاتییان هەموو هەوڵێك دەدەین، پێشمەرگەش قوربانییەكی زۆری داوە بەهۆی شەڕی داعشەوە، هێزەكانی پێشمەرگە زیاتر لە هەزار شەهید و بە هەزاران برینداریان بەخشیوە و حكوومەت قەرەبووی كەسوكاریان دەكاتەوە.
ئەو لێدوانەی نێچیرڤان بارزانی لە كاتێكدایە لە شەڕی داعش زیاتر لە هەزار و 700 پێشمەرگە شەهید بوون و زیاتر لە 10 هەزار پێشمەرگە بریندار بوونە و ژمارەیەك پێشمەرگەش كە نزیكەی 40 پێشمەرگە دەبێت چارەنووسیان نادیارە.
هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە سەرەتای هێرشەكانی داعش توانییان وەك یەكەمین هێز ڕێگری لەو ڕێكخراوە توند ئاژووە بكەن و ڕێ نەدەن بگەن بە شارەكانی هەرێمی كوردستان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی