عه‌بادى دۆسه‌يا چه‌ند وه‌زیران دده‌ته ده‌سته‌يا ده‌ستپاكيێ
وشه:
حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌وه دا كۆمه‌ڵێك وه‌زیر و به‌رپرس دۆسیه‌كانیان ڕه‌وانه‌ى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى بكرێت بۆئه‌وه‌ى به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاندووه، عه‌بادى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ره‌وانه‌ى كردنى چه‌ند وه‌زیرێكى پێشوو و چه‌ند به‌رپرسێكى باڵه ده‌دات، بۆئه‌وه‌ى بدرێنه ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیان له قوتابخانه‌كان كردووه، له چه‌ند پارێزگاییه‌ك”.
ئه‌و نووسراوه كورته‌ى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى باسى له هیچ زانیارییه‌كى تر نه‌كردووه.
به‌ڵام پێگه‌ى cnn ئاماژه‌ى بۆ به‌ڵێنێكى عه‌بادى كردووه كه له 31 ته‌مموز/ یۆلۆ گوتویه‌تى حكوومه‌ت ناوى هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه ئاشكرا ده‌كات كه به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌درێنه ده‌سته‌ى ده‌سپاكییه‌وه.
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران قاسم فه‌هداوى وه‌زیرى كاره‌باى له كار لابرد، چاودێرانى سیاسى پێیانوایه به‌هۆى فشارى زیاتر خۆپێشانده‌ران، عه‌بادى په‌نا بۆ لابردنى وه‌زیره‌كان و سزادانى به‌رپرسانى پێشوو ده‌بات.
به‌ڵام پێشتر هه‌رچه‌نده رایگه‌یاند بوو، دواى شه‌ڕى داعش به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى ده‌بێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كارێكى ئه‌وتۆى ئه‌نجام نه‌داوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی