UN: ل عێراقێ پێشلكاری بەرامبەر زارۆكان دبەردەوامن
باسنيوز:
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان UN رایگەیاند تا ئێستەش ڕێژەی پێشێلكارییەكان بەرانبەر منداڵانی عێراق لە ئاستێكی بەرزدایە و حكوومەتی ئەم وڵاتە نەیتوانیوە لە ناوچە گەرم و ئاڵۆزەكاندا ڕێگری لێ بكات.
تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پاراستنی منداڵانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە راپۆرتێكدا دووپاتی كردەوە لە زۆربەی ناوچەكانی شەڕدا لە عێراق پێشێلكاری بەرانبەر منداڵان بەردەوامە، بەتایبەتیش لە سایەی شەڕی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدا.
نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوە داوە كە منداڵانی عێراق لە مافەكانیان بێ بەش كراون، ئەمەش لە ئەنجامی شەڕ و ململانێی نێوان گەورەكانە.
تیمی پاراستنی مافی منداڵانی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حكوومەتی عێراق كۆبوونەتەوە و پێیان راگەیاندوون كە نەتەوە یەكگرتووەكان زانیاری لەبەردەستدایە كە لە ناوچەكانی ئاژاوە و شەڕدا مافی منداڵانی عێراق پێشێل دەكرێ و قوتابخانەكانیان بۆ مەبەستی سیاسی و تایفی بەكاردەهێندرێ و نەخۆشخانەكانی منداڵانیش دەكرێنە بارەگای هێزە سەربازی و میلیشیا عێراقیەكان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی