حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ب ئامادەبوونا سەرۆك بارزانی سالیادا ئه‌نفالكرنا بارزانیان هاته‌ ساخكرن 

ب ئامادەبوونا سەرۆك بارزانی سالیادا ئه‌نفالكرنا بارزانیان هاته‌ ساخكرن 
باسنيوز:

پێش كەمێك بەئامادەبوونی سەرۆك مەسعوود بارزانی، لەسەر گۆڕستانی بارزانیانی ئەنفالكراو لە ناوچەی بارزان، مەراسیمی 35ەمین ساڵیادی ئەنفالكردنی بارزانییەكان دەستی پێكرد.

له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی بارزانی و ژماره‌یه‌كی بەرچاو لە دیبلۆماتكارانی وڵاتانی جیهان ئاماده‌ن.

ساڵی 1979 رژێمی به‌عس ته‌واوی هۆز و تیره‌كانی بارزان، كه‌ خۆیان له‌ عه‌شیره‌ته‌كانی (به‌ڕۆژی، نزاری، مزووری، شێروانی، دۆڵه‌مه‌ری، گه‌ردی و وه‌ڵاتژێری) ده‌بینێته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی كپكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و بێده‌نگكردنی هاواری كوردایه‌تی، له‌ ناوچه‌كانیان راگوێزرانه‌ كۆمه‌ڵگه‌ زۆره‌ملێكان، له‌ هاوینی ساڵی 1983، رژێمی روخاو هه‌ڵمه‌تێكی ره‌شبگیری له‌ هه‌ریه‌ك له‌ كۆمه‌ڵگه‌كانی “دیانه، هه‌ریر، به‌حركه‌ و قوشته‌په‌” ده‌ستپێكرد و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 8 هه‌زار بارزانی بێتاوانی ئه‌نفالكرد و به‌ هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵیش له‌دوای ئه‌وان بێ سه‌رپه‌رشت مانه‌وه‌.

لەمبارەیەوە رێبوار رەمەزان بارزانی بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی بارزان بە (باسنیوز)ی راگەیاندبوو وەك رێزگرتنێك ساڵانە ئەو یادە لە بارزان بەرز ڕادەگیرێت و ئەمڕۆش كاتژمێر 5 لە گۆڕستانی ئەنفالی بارزانییەكان لە بارزان لە ئاستێكی باڵادا ئەم یادكردنەوەیە بەڕێوە دەچێت و بەرز رادەگیرێت.

بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی بارزان گوتبووی لە ڕێوڕەسمەكەدا لەلایەن خانەوادەی ئەنفالكراوەكانەوە داوای یەكڕیزیی ناو ماڵی كورد لە حزب و لایەنەكان دەكرێت، هەروەها داوای قەرەبووی مادی و مەعنەوی كەسوكاری ئەنفالكراوان، لە حكوومەتی بەغدا دەكەین، كە مادەی (132) تایبەتە بە قەربووكردنەوەی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و جینوساید، كەچی بەداخەوە تائێستا جێبەجێ نەكراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi