دامەزراندنا كارمەندان ل كۆمسیۆنێ دەست پێ دكت
K24 – ھەولێر
ئەمڕۆ كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان، دامەزراندنی كارمەندان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان یەكلایی دەكاتەوە.
بە گوێرەی زانیاریەكانی كوردستان24، بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی تایبەت بە دامەزراندنی كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان، لە كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، تا ئامارێكی تایبەت بە كارمەندانی پێویست بۆ رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادە بكات.
ھەروەھا لەو كۆبوونەوەیەدا دامەزراندنی كارمەندان و رێژەی پێویست و چۆنیەتی وەرگرتنیان یەكلایی دەكرێتەوە.
پێشتر بەرپرسێكی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی بە كوردستان24ی راگەیاندبوو، وەرگرتنی كارمەندان لە رێی ئۆنلاینەوە دەبێت.
دوێنێ وادەی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدان بە كۆمسیۆن كۆتایی ھات، سەرجەم لایەنەكان ناوی كاندیدانیان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان پێشكەشكردووە، كە بڕیارە لە 30/9/2018 بەڕێوەبچێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی