ل كه‌ركووكێ 6 پۆستێن دی ژ كوردان هاتن وه‌رگرتن
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق 6 ئه‌فسه‌ری كوردی له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه، دیارترینیان به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆ و پاراستنی باڵه‌خانه‌كانه.
ئازاد جه‌باری، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، “حكوومه‌تی به‌غدا 6 ئه‌فسه‌ری كوردی له پۆسته‌كانیان دوور خسته‌وه، كه سه‌رجه‌میان به‌ڕێوه‌به‌ر بوون”.
جه‌باری گوتیشی: “له‌سه‌ر داواكاری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 2ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كه‌ركووك، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركووك كۆبووه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌یان وه‌ستاندووه”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “وه‌ستاندنی ئه‌و گۆڕانكاریانه هیچ سوودێكی نییه، چونكه هه‌ركاتێك ده‌رفه‌ت هه‌بێت به‌غدا ده‌توانێت دووباره ئه‌و بڕیاره بخاته‌وه بواری جێبه‌جێكردن”.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سه‌ر شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، حكوومه‌تی عێراق له‌و ناوچانه ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی ته‌عریب و دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسانی كورد له كاره‌كانیان كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی