کێشا داخستنا فەیسبووكى و تۆرێن کۆمەلايه‌تى هاته چارەسەرکرن
K24 – هه‌ولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئومێد محه‌مه‌د ساڵح، رایگەیاند، بڕیاردرا لەمڕۆوە کێشەی داخستنی فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چارەسەر بکرێت و سەرجەم ماڵپەڕەکانی سۆشیال میدیا دەکرێنەوە.
گوتيشى: سەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتیش ئاگادارکراونەتەوە، کە بە زووترین کات بڕياره‌كه جێبەجێیبکەن.
له دوای ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، حكومه‌تی عێراقی بڕیاری داخستنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیدا و ئه‌و بڕیاره‌ش شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی گرته‌وه و له‌وماوه‌یه‌شدا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌نیا له‌رێگای چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی ڤی پی ئێن ده‌كرایه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی