حوزه‌یران 23, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بڕیار لسەر پاشەكەفتكرنا مووچێ پۆلیسێن پاسەوانان دئێته‌ دان 

بڕیار لسەر پاشەكەفتكرنا مووچێ پۆلیسێن پاسەوانان دئێته‌ دان 

وشه‌:

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕای گەیاند، جێبەجێكردنی بڕیاری كەمكردنەوەی پاشەكەوتی مووچەی پۆلیسی پاسەوانی پێوەندی بە پەسەندكردنی پڕۆژەی چاكسازی لە مووچە و ئیمتیازی خانەنشینی هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەم 25ی تەمووز/ یۆلیۆ، نازم هەركی جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە “وشە”ی ڕاگەیاند، مووچەی پۆلیسی پاسەوانی پێویستی بە دەستكاری هەیە و لە بەرنامەی حكوومەتی هەرێم هەیە كە پاشەكەوتی پۆلیسی پاسەوانی كەم بكاتەوە.

ڕوونی كردەوە كە جێبەجێكردنی بڕیاری كەمكردنەوەی پاشەكەوتی مووچەی پۆلیسی پاسەوانی پێوەندی بە پەسەندكردنی پڕۆژەی چاكسازی لە مووچە و ئیمتیازی خانەنشینی هەیە و تا ئەو پڕۆژەیە پەسەند نەكرێت، بڕیار نادرێت.

هەركی لە بەشێكی تری قسەكانیدا نەیشاردەوە كە ئێستە پەرلەمانی كوردستان بۆ پەسەندكردنی ئەو پڕۆژەیە چاوەڕوانی حكوومەتی هەرێم دەكات تا بڕیار لەسەر دەرماڵەكان بدات، چونكە وەك ئەو دەڵێت، “بەشێك لە پڕۆژەكە پێوەندی بە بارودۆخی دارایی حكوومەتەوە هەیە و دەبێ‌ خۆیان بڕیار بدەن”.

لە چەند مانگی ڕابردوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری كەمكردنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران و هێزەكانی ناوخۆی دەركرد، بەڵام كەمكردنەوەكە پۆلیسی پاسەوانی نەگرتەوە و ئەوەیش نیگەرانی خۆپێشاندانی لێ‌ كەوتەوە. لەوكاتەوە تا ئێستە پۆلیسی پاسەوانی چاوەڕوانی كەمكردنەوەی پاشەكەوتەكەیان دەكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi