خێزانهك پشتى ١٨ سالان ب ههڤ شادبوون
ئێن ئارتى2:
پیاوێکی ئەسیوبی دوای ١٨ ساڵ لە دابڕانی لە هاوسەرەکەی و دوو کچەکەی پێیان شادبوویەوە.
هەروەک ماڵپەڕی ” Euronews” نوسیویەتی، لە ساڵی ١٩٩٨ بەهۆی شەڕی نێوان ئەسیوبیا و ئێرتری خانەوادەی ئادیسالم لەیەکتری دابڕان.
ئادیسانم هادجو ئەگەرچی پێیوابوو بەهۆی ناسنامەکەیەوە کە ئەسیوبییە دەتوانێت هاوسەرەکەی کە ئێرترییە بپارێزێت لە شەڕو ناکۆکییەکان، بەڵام دوای دوو ساڵ لە شەڕ هاوسەرەکەی و دوو کچەکەی ئادیسانم دیارنامێنن.
چەندین ساڵ ئادیسالم هەوڵیداوە ژنەکەی و دووکچەکەی بدۆزێتەوە بەڵام بێسود بووە، تاوەکو چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن دراوسێیەکییەوە نامەیەکی هاوسەرەکەی بەدەست گەیشت.
لە نامەکەدا هیچ ڕوونکردنەوەیەک نەدراوە، بەڵام هاوسەرەکەی ڕایگەیاندووە لەگەڵ دوو کچەکەی گەڕاونەتەوە ناوچەکە.
ئەمەش دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر حکومەتی ئەسیوبی و ئێرتری پەیماننامەی ئاشتییان مۆرکردووە و ئەو کەسانەی کە بەهۆی شەڕەوە وڵاتەکەیان جێهێشتووە گەڕاونەتەوە ماڵ و ژیانی خۆیان.
لە ئێستادا ئادیسالم چووە بۆ بینینی هاوسەرەکەی و دوو کچەکەی و کچەزاکەی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی