حوزه‌یران 23, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئیسرائیل شه‌رێ ئيرانێ ل عێراقێ دكت

ئیسرائیل شه‌رێ ئيرانێ ل عێراقێ دكت
K24 – ھەولێر:

رۆژنامەیەکی عەرەبی هەوڵێکی سەرکەوتووی ئیسرائیل بۆ دیاریکردنی پێگەکانی ئێران لە عێراق کە تاران بەمەبەستی ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ سووریا بەکاریاندەهێنێت ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەی ئەلجەریدەی کوەیتی لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە: “تەلئه‌ڤیڤ لیستی پێگە سەربازییەکانی ئێرانی لە عێراق دەستکەوتووە. ئەو پێگانە ئاسانکاری بۆ ئێران دەکەن تاکو چەک و تەقەمەنییەکانیان بۆ سووریا بگوازنەوە”.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامە عەرەبییە: “ئیسرائیل وێنە و زانیاری تەواوی لەسەر دەروازەکانی مێهران ، باشماخ و شەلەمچە دەستکەوتووە و نیازیشی هەیە لەکاتی پێویست هێرشبکاتە سەریان”.

ئە لجەریدە دەشڵێت، سوپای قودسی ئێران، عێراق وەک پردێک بەکاردەهێنێت تاکو پێدوایستییەکانی بۆ سووریا بگوازێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین سەربازگەی درووست و داگیرکردووە، بەجۆرێک بەشێک لەو سەربازگانە پێشتر لە لایەن ئەمەریکییەکان بەکارهێنراون.

لە ماوەکانی پێشوو، رژێمی سووریا توانی دەستبەسەر یەکتربڕی قونه‌یترا کە هاوسنوورە لەگەڵ بەرزاییەکانی جۆلانی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای ئیسرائیلدا بگرێت.

ئیسرائیل نایەوێت لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئێراندا بجەنگێت، بەڵکو پێی باشترە جەنگەکە بۆ عێراق بگوازێتەوە کە بە گووتەی رۆژنامەکە رێڕەوی سەرەکی ئێرانە بۆ سووریا، بۆ ئەمەش ئامادەکاریی کردووە.

دوێنێ هەینی (20/07/2018) بێنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە دژایەتی کردنی هەژموونی ئێران لە سووریا.

H.J

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi