74 ملیۆن كتك ل ئه‌مریكا دژین
وشه:
دوێَنێ سه‌رژمێرى بۆ پشیله‌كانى ئه‌مه‌ریكا له واشنتنى پایته‌ختى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى پێ كرد و دواتریش له ته‌واوى شاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌درێت. پرۆسه‌كه سێ ساڵ ده‌خایه‌نێ، سه‌رپه‌رشتیارانى پرۆسه‌كه پێشبینى ده‌كه‌ن 74 ملیۆن پشیله له ئه‌مه‌ریكادا هه‌بێت.
دوێنێ چه‌ند گرووپێك له واشنتن ده‌ستیان كرد به سه‌رژمێرى پیشله‌كانى شاره‌كه، ئه‌وان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه پرۆسه‌كه‌یان ته‌واوى ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێته‌وه و له مانگى حوزه‌یران/یۆنیۆى 2021 ته‌واو ده‌بێت.
وه‌ك ئاژانسى ڕۆیته‌رز باسى كردووه، ئامانج له‌و سه‌رژمێرییه ئه‌وه‌یه زانیارى به رێكخراوه‌كانى ئاژه‌ڵپارێزى بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رامه‌ته‌كانیان به‌رێكۆپێكى بۆ دابین بكه‌ن و هه‌روه‌ها بزانن چه‌ند پشیله له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا هه‌یه.
به‌پێى پێشبنییه‌كان له‌هه‌ر سێ ماڵێك له ئه‌مه‌ریكا پشیله‌یه‌ك هه‌یه، بۆیه مه‌زنده ده‌كرێت له ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ى 74 ملیۆن پشیله هه‌بێت.
پێشتر له ساڵى 2013 شاره‌زایان له حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه، له هه‌مان ساڵدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، له توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه مردنى باڵنده‌كان و ئاژه‌ڵه مه‌مكداره بچووكه‌كانى تر له وڵاته‌كه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانى ئه‌و ژماره زۆره‌ى پیشله‌كانه كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ژین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی