حكوومه‌تا هه‌رێمێ رێكارێن زێده‌كرنا كاره‌بێ ده‌ست پێ دكت
باسنيوز:
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، كه بڕیاره له مانگى داهاتووه بڕگه‌كانى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با بكه‌ونه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
سالار حیسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى سلێمانى به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: “به‌پێى نووسراوى وه‌زاره‌تى كاره‌با، بڕیاره له مانگى داهاتوودا بڕگه‌كانى پڕۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با بكه‌ونه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه”.
ڕوونیشی كرده‌وه، كه له قۆناغى یه‌كه‌مدا ڕوپێوییه‌كى هاوبه‌شانى كاره‌با ده‌كرێت و قۆناغى دووه‌میش میكانیزمى به‌ستنى پێوره‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى جێبه‌جێكار، تاوتوێ ده‌كرێت.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، گوتیشى: “به‌پێى ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌كه، به‌و پێوه‌ره بڕه كاره‌بایه‌كى زۆر بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت كۆنتڕۆڵى كاره‌باى به‌فیرۆچوو و زێده‌ڕۆیى بكرێت و بڕه كاره‌باى باشتر و زۆرتر له‌وه‌ى ئێستا به هاووڵاتیان بدرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى سلێمانى، ئاشكراشى كرد، هه‌رچه‌نده پڕۆژه‌ى به‌ستنى جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرى تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا، كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك جێبه‌جێكرا و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتیان كاره‌باى زیاتریان له ناوچه‌كانى تر پێده‌درا، به‌ڵام به‌هۆى هاتنه پێشه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با، ئه‌و پڕۆژه‌یه ڕاگیرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی