“عێراق نكارت ده‌سه‌لاتا به‌رهه‌مئينانا نه‌فتێ ژ هه‌رێمێ وه‌ربگرت”
هەولێر-KDP.info-
دوێنێ په‌رله‌مانی عێراق یاسای كۆمپانیای نیشتمانیی عێراق بۆ نه‌وت و گاز په‌سه‌ند كرد، نوێنه‌رێكی هه‌رێمی كوردستانیش له لیژنه‌ی نه‌وت و گاز ده‌ڵێ، یاساكه بۆ ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرنه‌وه، پسپۆڕێكی كه‌رتی نه‌وتیش پێی وایه، ده‌ركردنی یاساكه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه.
دكتۆر تارق گه‌ردی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “تێپه‌ڕاندنی یاسای وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره بۆ په‌شیمانبوونه‌وه له پڕۆسه‌ی دیموكراتیی عێراق، مه‌به‌ست له ده‌ركردنی یاساكه‌ش ته‌نیا بچووكکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقیشه، له‌به‌ر ئه‌وه پێمان وایه ده‌بێ به دانوستان په‌سه‌ند كرابوایه، نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا، كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی عێراق هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی لای خۆی گل داوه‌ته‌وه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك بۆ پارێزگاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌رێمه‌كان ناهێڵێت.
گه‌ردی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد” ئه‌وانه‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌یان زیندوو كردووەته‌وه جه‌ماعه‌تێكی ده‌ستڕۆیشتوون له‌نێو عێراقدا و یاساكه هی ساڵی 1967ـە و گه‌رم كراوته‌وه، ئێستا به پێی ده‌ستوور بێ عێراق ناتوانێ ئه‌و مافه‌ی له هه‌رێمی كوردستانی وه‌ربگرێته‌وه و ته‌نیا خۆی كار له وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و به‌بازاڕكردنی بكات.
دوێنێ په‌رله‌مانی عێراق یاسای كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی عێراقی ده‌ركرد و و به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كوردیش ده‌نگیان به یاساكه دا، شارەزایانیش پێیان وایه ده‌ركردنی یاسای وه‌ها زیان به پڕۆسه‌ی كه‌رتی نه‌وت و گاز له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێ.
دكتۆر عه‌لی به‌لو، پسپۆڕی كه‌رتی نه‌وت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕاندرا لادانه له ده‌ستووری عێراق و به‌داخه‌وه حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی ده‌ستوور نییە و هه‌ر ئەوه‌ش وای كردووه عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ یاساكانی پێشوو بۆ ئیداره‌دانی كه‌رتی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی، نه‌ك به شێوه‌ی فیدڕاڵی.
دكتۆر تارق گه‌ردی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: “عێراق چۆن په‌شیمان بووەته‌وه له هه‌ندێ مادده‌ی ده‌ستوور، ده‌یه‌وێ له هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتیش په‌شیمان بێته‌وه، له هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌ن نوسراوێكی ناردبوو، من هه‌م وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه، هه‌میش وه‌ك نوێنه‌ری پارتی زۆر هه‌وڵم دا په‌رله‌مانتاری ئێمه به‌شدار نه‌بن له دانوستان له‌باره‌ی یاساكه، به‌ڵام هه‌ندێ په‌رله‌مانتار گوێڕایه‌ڵی داوای ئێمه نه‌بوون و به‌داخه‌وه به‌شداریان كرد.
دكتۆر عه‌لی به‌لو، كه پێشتر سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وتی په‌رله‌مانی عێراق بووه، ڕوونی كرده‌وه: “به گوێره‌ی مادده‌ی 112ی ده‌ستووری عێراق پێویسته هه‌موو كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وت به شێوه‌ی هاوبه‌شی بێت له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، هه‌روه‌ها له مادده‌كانی 115 و 122 ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردووته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌ی دوێنێ ڕووی دا، ڕاكردنه له ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق، مخابن خاڵی لاوازی دیكه‌ی عێراق ئه‌وه‌ی دادگای باڵای عێراقه، كه هیچ یاسایه‌كی نییه و ئه‌و دادوه‌رانه‌شی تێدا كار ده‌كه‌ن به شێوه‌ی یاسا و ده‌ستوور كار ناكه‌ن، پێویسته هه‌رێمی كوردستان پرسی نه‌وت بباته دادگا، به‌ڵام چ دادگایه‌ك، كه لایه‌نگری ده‌سه‌ڵاتی به‌غدایه.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی