“نێزیکی سەد هەزار کەس ل فەرمانگەیەکا هەرێمێ ژبه‌ر بەغدا مامەله‌يێن وان سه‌كنينه”
هەولێر-KDP.info-
به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، نزیكه‌ی مانگێكه به‌غدا هه‌موو هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی نشینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیوه و ده‌شڵێ، ته‌نها له سنووری پارێزگای هه‌ولێر نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار كه‌س مامه‌ڵه‌یان وه‌ستاوه.
عه‌مید عه‌بدوڕه‌حمان گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نشینگه‌ی هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “نزیكه‌ی یه‌ك مانگه حكوومه‌تی عێراق هێڵی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێتی له‌گه‌ل فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه و به‌و هۆیه‌وه هه‌موو كاروباره‌كانی فه‌رمانگه‌كانی ئێمه وه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ئێمه له فه‌رمانگه‌كانی خۆمان وه‌ك نشینگه و كارتی نیشتمانی هه‌موو كاروباره‌كانمان بوه‌ستێنین، له‌وه‌ته‌ی هێڵه‌كان وه‌ستاون نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار كه‌س ته‌نیا له سنوری پارێزگای هه‌ولێر مامەڵه‌كانیان ڕاگیراوه.
جگه له گرتنی فڕۆكه‌خانه‌كان، حكوومه‌تی به‌غدا چه‌ندین سزای دیكه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پاندووه، وه‌ك ڕاگرتنی هێڵی نۆڕمال، به‌غدا ده‌یه‌وێ هه‌موو كاروباره‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی هه‌ولێر گوتی: “ڕاگرتنی هێڵی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندی له نێوان فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، تا بڵێی كاره‌كانی ئێمه‌ی قورس كردووه، چونكه جگه له‌وه‌ی هاووڵاتیان كاروباره‌كانیان ناڕوات به‌ڕێوه، هه‌مووشی له‌سه‌ر یه‌ك كه‌وتووه، چونكه سیسته‌می ئه‌لیكترۆنییه و هاووڵاتی ناتوانێت به‌بێ كارتی نیشتمانی هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ک به‌ڕێوه ببات.
عه‌مید عه‌بدولڕه‌حمان گه‌ردی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: “هه‌موو هه‌وڵێكمان خستووەته كار بۆ ئه‌وه‌ی هێڵەكان بكه‌ونه كار و له‌گەڵ كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌تیش دانوستانمان كردووه و پێیان ڕاگه‌یاندووین، ئه‌وان ئاماده‌ن هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكه‌ن بۆ ڕاییكردی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان، پێشبینی ده‌كه‌ین ڕۆژانی دابێ هه‌وڵه‌كانمان سه‌ربگرێت .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی