سەرۆكێ حكوومەتا ئیسپانیا: دۆستێن كوردا ل ناڤ وهلاتێن ئەورۆپادا زێدهبووينە
ئیسپانیا-KDP.info-
لە دیداریدا لەگەڵ جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھان، سەرۆكی حكوومەتی ئیسپانیا ڕایگەیاند، گەلی كوردستان بە شەڕ و لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش، دۆستی لەنێو وڵاتانی ئەورووپادا زیاتر بووە.
لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەیەكی سیاسیی وەكوو جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھان فەلاح حەسەن لەگەڵ بەشداربووانی كۆبوونەوەكە، لەلایەن ماریانۆ راخۆ سەرۆكی حكوومەتی ئیسپانیا پێشوازی كرا.
لە كۆبوونەوەكەدا، فەلاح حەسەن ڕایگەیاند، لە میانی دیدارەكەمدا به سەرۆكی حكوومەتی ئیسپانیام گوت كە، ئێمە وەكو چینی لاوان میوانی بەڕێزتانین، ئێمە لە وڵاتێكدا دەژین كە ھەمیشە لاوانمان خوێن دەبەخشن بۆ بەرگریكردن لە ئازادی و دەجەنگن بەرانبەر تیرۆرستان بە تایبەتی لە شەڕی داعشدا، كە تەنھا بۆ پاراستنی كوردستان و عێراق نەبوو، بەڵكوو بۆ ئەورووپا و ھەموو جیھان بوو، بۆیە تكاتان لێ دەكەم ببنە دۆستی لاوان و گەنجانی كوردستان و پشتگیرمان بن”.
فەلاح حەسەن دەشڵێت، “سەرۆك رای خۆی پێی گوتم و گوتی، “گەلی كوردستان بە شەڕ و لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش دۆستی زیاتر بووە لە نێو وڵاتانی ئەورووپادا، ھەروەھا گوتیشی ئێمە پشتگیری لە لاوانیشتان دەكەین لەو بوارەی كە بۆ ھەردوولامان گونجاو بێت و، سوپاسی ھاتنیشتان دەكەین بۆ مەدریدی ماڵی خۆتان”.
جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھان گوتیشی، “بۆ ئێمە زۆر پێویستە لەم كات و ساتەدا ھەوڵە دیپلۆماسی و سیاسییەكانمان بخەینە گەڕ و نیشانی دنیای بدەین كە كورد گەلێكی ئاشتیخوازی مافخوراوە و بە دوای مافی خۆی دەگەڕێت لە ھەر چوارچێوەیەكی گونجاو و دەستووریدا بێت بۆ گەلەكەمان”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی