رێڤه‌به‌رێ ئاسایيشێ: شەرێ هەولێرێ پەیوەندی ب کورد و عەرەبا نینە
رووداو – هەولێر
بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو شەڕەی لەنێوان چەند هاونیشتمانییەکی کورد و هاووڵاتییەکی عەرەبدا دروستبووە، شەڕێکی ئاسایی بووە و پەیوەندی بە کورد و عەرەبەوە نییە.
تارق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، روداوەکەی رۆژی چوارشەممە 14-2-2018 لەنێو بازاڕی هەولێر شەڕێکی ئاسایی بووە و به‌رنامه بۆ داڕێژراو نه‌بووه.
لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێ چەند هاونیشتمانییەک لە دوو – سێ گەنجی عەرەب دەدەن. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگوترێ گەنجەکان قسەی نەشیاویان کردووە، بەڵام تارق نووری دەڵێت “شەڕەکە پەیوەندی بە کورد و عەرەبەوە نییە و چەند کەسێک لەنێو قەرەباڵخی بازاڕدا شەڕیان کردووە، ئێستاش لە هەموو شوێنێکی هەولێر هاووڵاتی عەرەب هەن و بە ئارامی دەژین”.
بەپێی زانیارییەکان، ئه‌و گه‌نجه عه‌ره‌بانه له‌گه‌ڵ گرووپێكی گه‌شتیاری له شاری به‌سرەی عێراقه‌وه بۆ گه‌شتوگوزار هاتوونه‌ته هه‌ولێر.
تارق نووری راشیگەیاند، ئه‌گه‌ر هه‌ر کەس سكاڵای هه‌یه ده‌توانێ لە دادگا سكاڵا تۆماربكات، دوای فەرمانی دادوەر ئەوانیش بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لەسەر ئەو رووداوە هیچ کەسێک سکاڵای لەلای پۆلیس تۆمارنەکردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی