پەرلەمانێ بریتانیا لسەر كوردا هاته دهنگ
ZNA – هەولێر
ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی بەریتانیادا بڵاوکراوی كردۆتەوە، لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمان ڕاپۆرتێکی ئامادەكردووە لەبارەی کوردەوە و تیایدا ڕەخنەی لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و وەزیرەکانی بەریتانیا گرتووە.
لیژنەکە ڕەخنەی ئەوە دەگرێت کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراقدا وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بێدەنگی هەڵبژاردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کە لە ئێستادا هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرای لەبارەی داهاتووی چارەنوسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان نییە، لە کاتێکدا تورکیا تۆپبارانی ناوچە کوردییەکان دەکات و چاوەڕوان دەکرێت ئۆپەراسیۆنەکەشی فراوانبکات.
لیژنەی پەیوەندیە دەرەکییەکانی پەرلەمانی ئەوەشی باسكردووە، نابێت لیژنەکەیان هەڵوێستێکی شەرمنانە بنوێنن لە باسکردنی ئەو کێشانەدا لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا لیژنەکە ڕەخنەی لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش گرتووە کە ڕەخنەیان لە بەغدا نەگرتووە سەبارەت بە ڕۆڵی ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی لە وڵاتەکەدا کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە، یاخود ئەو گەمارۆیانەی بەغدا خستوویەتیە سەر حکومەتی هەرێم کە ئەوە تەنها ئەگەری دابەشبوونی کورد لە ناوخۆدا زیاتر دەکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی