ژەهرا مارى زهلامهكى 50 سالى ب گهنجى هێلايه
خەندان-
پیاوێکی سادەی ئەمەریکی لە وەرچەرخانێکی گەورەی ژیانیدا دەبێتە پیاوێکی بەناوبانگ، چونکە ژەهری مارە کوشندەکان دەخواتەوەو جگەلەوەی هیچ زیانێکی پێ ناگەیەنێت، سوودی گەورەی لێ بینیوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی سکای نیوز، ئەو پیاوە چەندینجار ژەهری مارە کوشندەکان دەخواتەوە بەبێ ئەوەی جەستەی دووچاری هیچ زیانێکی تەندروستی ببێتەوە هەربۆیە بە پیاوە دەگمەنەکە ناوی دەرکردووە، بەو هۆیەوە هەلێکی باشە بۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بە لایەنی پزیشکی بدرێت و ئەو پیاوە بەکاربهێندرێت بۆ تاقیکردنەوەی دەرمانە پزیشکییەکان لە دژی مادە ژەهراوییەکان.
ئەو پیاوە ناوی ستیڤ لۆدوینەو تەمەنی 50 ساڵە پێشتر لە تیمی میوزیکی رۆک کاری کردووە، هەفتانە چەندینجار ژەهری مارە کوشندەکانی خواردووەتەوە بەدرێژایی 28 ساڵی رابردوو.
ئەو پیاوە تەمەن 50 ساڵە بەشداری چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی کردووەو رایگەیاندووە ژەهری ئەو مارە کوشندانە هاوکاری کردووە لەرێگرییکردن کە تووشبوونی بە هەڵامەت و ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی سەرماوە دووچاری دەبن بەدرێژایی 13 ساڵ لە تەمەنی.
ستیڤ دانیشتووی ویلایەتی کالیفۆرنیایە لە ئەمەریکا، لە منداڵییەوە لەگەڵ مارەکاندا ژیاوەو چەندینجار گەستوویانە تاکو وایلێهاتووە بووەتە هاوڕێی خشۆکەکان، ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە ژەهری مارەکان سوودی گەورەی بۆی هەبووەو تەندروستییەکی باشی پێبەخشیوەو زیاتر بەگەنجی هێشتوویەتییەوە.
ئەو پیاوە ئەمەریکییە هۆشداری دەداتە شارەزایان و پێیانڕادەگەیەنێت ئەو کارەی دووبارە نەکەنەوە لەسەر کەسێکی تر، چونکە دەزگای بەرگری لەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی