حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

داخواز دئێته‌كرن بەغدا مووچێ سێ  هه‌يڤێن پەروەردێ و تەندروستی يێن هەرێمێ رەوانە بكت

داخواز دئێته‌كرن بەغدا مووچێ سێ  هه‌يڤێن پەروەردێ و تەندروستی يێن هەرێمێ رەوانە بكت

نه‌وا:

ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوادەكات، بەغدا پێش تەواوبوونی كاری وردبینی موچەی سێ مانگی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی هەرێم خەرج بكرێت، هاوكات باس لەوەشدەكات، حكومەتی فیدراڵ مافی ئەوەی هەیە لێكۆڵینەوە لە پرسی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكات.
ئەمین بەكر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان، بە رادیۆ نەوای راگەیاند: ئەو میكانیزمەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق گرتویەتیە بەر بۆ وردبینی كردنی لیستی موچەی وەزراەتەكانی تەندروستی و پەروەردە رۆتینیاتی زۆری تێدایە و پرۆسەكە زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت.
وتیشی، بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتەی هەرێم لە چاوەڕوانی تەواوبوونی كاری وردبینیدا بیچ موچە نەبن، داوای كردووە، حكومەتی عێراق موچەی سێ مانگیان بۆ خەرج بكات.
ئەو پەرلەمانتارە هیواشی خواست حكومەتی عێراق بەدەم بانگەوازەكەیەوە بچێت و پەلە بكات لە خەرج كردنی موچەی ئەو دوو وەزارەتە.
پێشتر لە زاری فالح ساری‌، جێگری‌ سەرۆكی‌ لیژنەی‌ دارایی لەئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق بڵاوكرابوەوە:” بۆ لێكۆڵینەوە لە موچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەرانی هەرێم، دەستەی‌ دەستپاكی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكدەهێنێت و دواتر راپۆرتێك پێشكەشی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت بۆئەوەی لە پەرلەمانەوە رێكاری پێویست بگیرێتەبەر.
لەو بارەوە ئەمین بەكر وتی: لەبەر ئەوەی پەرلەمانی عێراقی، پەرلەمانێكی فیدراڵیە، ئەوەی هەیە لێكۆڵینەوە لەو بابەتە بكات، بە تایبەتی كە بڕیاری پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیارێكی نایاساییەوە.
وتیشی، ئەگەر لە لێكۆڵینەوەدا دەركەوت كە حكومەتی هەرێم لەو ماوەیەدا پارەی هەبووە و نەیداوە بە فەرمانبەران یان بۆ مەبەستی “ناتەندروست و بۆ خزمەتی لایەن و هێزی سیاسی” بەكاریهێناوە، دەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵ بكرێت و بەرپرسیارێتیەكەشی هەڵبگرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi