دەربارەی مووچێ سێ ههيڤێن سالا بۆرى دارایی بریار دا
سپى:
وەزارەتی دارایی لە بڕیارێكی پێشووی سەبارەت بە پاشەكەوتی مووچە پەشیمان دەبێتەوە و 3 مووچەی ساڵی 2017 پاشەكەوت ناكات و لە ئێستاشدا موچەی مانگی 10 دابەش دەكرێت.
ماڵپەڕی “باس نیوز”ی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە بڵاویكردەوە “ئەگەرچی پێشووتر بە نووسراوی فەرمی داوا لە وەزارەت و فەرمانگەكان كرابوو مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12ی ساڵی 2017 پاشەكەوت بكەن، بەڵام وەزیری دارایی گۆڕانكاریی لە بڕیارەكەدا كردووە و داوای كردووە ئەو 3 مووچەیە پاشەكەوت نەكرێت، بەڵكوو مانگانە لە ساڵی 2018 خەرج دەكرێن”.
روونیشی كردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵ، داوا لە وەزارەتەكان كرابوو مووچەی مانگی 1ی 2018 ئامادە بكەن، بەڵام دواتر گۆڕانكاریی تێدا كراوە و كراوەتە مووچەی مانگی 10 و لە ئەنجومەنی وەزیران، بە تایبەت لیژنەی بایۆمەتری و گەنجینەكان داوا كراوە لە فەرمانگەكان لیستی مووچەی مووچەكانی 10 و 11 و 12 نەخرێتە تۆماری پاشەكەوت، بەڵكوو لە ساڵی 2018 خەرج بكرێن.
سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئاشكراشی كردووە، ئەو هەنگاوە و پاشەكەوت نەكردنی ئەو 3 مووچەیە پەیوەندیی بە بەرەوپێشچونی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغداوە هەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی