وەزیرێ پەروەردێ دەربارەی مووچەى داخوازیەکێ ئاراستە دکت
سپى:
وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، داوایان لە بەغداد کردووە بەر لە تەواوکدنی کارەکانى لیژنەى وردبینى موچەى مامۆستایان دابەشبکرێت .
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پەروەردە کە وێنەیەکى بۆ “سپی میدیا” نێردراوە پشتيوان سادق وه‌زيرى په‌روه‌رده لەمیانەى کۆبوونەوەیدا لەگەڵ یەکێتى مامۆستایان رایگەیاندووە، وه‌ك وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌موو ئاماده‌كارى و ئاسانكارييه‌كان بۆ ليژنه‌ى وردبينى به‌غداد ئه‌نجام داوه تا به زووترين كات و بێ كێشه كاره‌كانيان ئه‌نجام بده‌ن.
وتیشى “وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده گه‌وره‌ترين وه‌زاره‌تى حكومه‌تى هه‌رێمە و ئه‌گه‌ر په‌له نه‌كرێت له وردبينى ليستى مووچه خۆره‌كانى، كاتێكى زۆر ده‌بات و ئێمه‌ش وه‌ك داكۆكيكارى مافى مامۆستايان ئه‌مه به‌باش نازانين”.
له‌بارەى ئه‌و بڕه پاره‌يه‌ى له به‌غدادەوه گه‌يشتوه‌ته بانكه‌كانى هه‌رێم، وه‌زيرى په‌روه‌رده باسى له‌وه كرد كه ئەوان داوایان له حكومه‌تى هه‌رێم و ليژنه‌ى وردبينى به‌غداد و خودى حكومه‌تى ناوه‌ند كردووه سه‌ره‌تا بير له پێدانى مووچه‌ى مامۆستايان بكه‌نه‌وه و دواتر ده‌كرێت وردبينيیه‌كه درێژه‌ى هه‌بێت.
ئەوەشى خستەڕوو، هه‌موو كارێك كراوه تا له به‌رێوه‌به‌رايه‌تيه گشتييه‌كانيش گرفت نه‌یەته پێشه‌وه و ته‌نانه‌ت داواى زيادكردنى ليژنه‌شیان كرد و به‌غداد چه‌ندين كه‌سى تر‌ى زياد كرد تا پرۆسه‌كه به خێرايى بچێته پێشه‌وه.
دوێنێ ٢٥٠ ملیار دینار لەبەغدادەوە گەیشتە ھەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مووچەی پەروەردە و تەندروستی ھەرێم، بەڵام هێشتا کاتى دابەشکردنى نادیارە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی