سەرکردەیەکێ دەولەتی یاسا: پلانهک لگەل کوردا هەیە بۆ پێکئينانا مهزنترين فراکسیۆنێ
رووداو – هەولێر
سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیێنێ، چەند لایەنێکی وڵاتانی کەنداو دژی عەبادی پلانێکیان هەیە بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆن دوای هەڵبژاردنەکان بۆ راسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەت.
جاسم محەممەد بەیاتی، سەرکردە و پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کە لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نزیکە، رایگەیاند: “فراکسیۆنی سیاسی هەن یاری بە ئاگر دەکەن بۆ بەدەستهێنانی دەنگ لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، ئەویش لەڕێگەی گەڕانەوەی هەڕەمەکی و زۆرەملێی ئاوارەکان بەبێ رێککەوتن لەگەڵ ئاسایش و وردبینیکردنی زانیاری خێزانە گەڕاوەکان”.
بەیاتی گوتیشی: “ئاماژەی پیلانێک هەیە لەگەڵ کورد، پیلانەکە لەلایەن چەند لایەنێکی سیاسی دادەڕێژرێت دژی پێکهاتەکانی دیکە لە کەرکووک و خورماتوو، بۆ گەڕاندنەوەی میلی کاژێر بۆ پێش 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 و گەڕانەوەی دەسەڵات و زۆرداریی کورد بۆ ئەو ناوچانە هاوشێوەی رابردوو”.
سەرکردە تورکمانەکەی دەوڵەتی یاسا پێیوایە: “ئامانجی ئەوە پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و بەدەستهێنانی کورسی سەرۆکایەتیی وەزیران”.
جاسم محەممەد بەیاتی هەروەها چەند لایەنێکی کەنداو بە خەرجکردنی پارەیەکی زۆر بۆ ئەو مەبەستە تۆمەتباردەکات، بۆ “گەڕانەوەی مەسعود بارزانی بەهێزەوە بۆ نێو دۆخەکە”.
بەیاتی جەختیش دەکاتەوە: “ئامانج لەو پیلانە قایلکردنی کوردە بەتایبەت پارتی و چەند لایەنێکی سوننە و شیعە، ئەویش بە پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆن دوای هەڵبژاردنەکان و راسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەرامبەر بەدیهێنانی خواستەکانی بارزانی لە کەرکووک و ناوچە کێشەلەسەرەکان”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی